AP ١٣٩٧ گەلاوێژ ٢٢ ١٨:٤٩

ئەمیر عەبدوڵڵاهیان لە دیدار لە گەڵ باڵوێزی ڕووسیا لە تاران:

ئەمریکا ئەبێ دەست لە پاڵپشتی کردنی داعش هەڵبگرێت

ئەمریکا ئەبێ دەست لە پاڵپشتی کردنی داعش  هەڵبگرێت

دەستیاری تایبەتی سەرۆکی مەجلیسی شوورای ئیسلامی لە کاروباری نێودەوڵەتی لە دیدار لە گەڵ باڵوێزی ڕووسیا لە تاران وتی: تیرۆریستەکان لە داهاتووی ناوچەکە دەورێکیان نابێت و ئەمریکا ئەبێ دەست لە پاڵپشتی کردنی داعش بکێشێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە خانووی ملەت، لوان جارگاریان باڵوێزی ڕووسیا لە تاران یەکشەممە ٢١ ی گەلاوێژی ٩٧ لە گەڵ دەستیاری تایبەتی سەرۆکی مەجلیسی شوورای ئیسلامی و بەرپرسی گشتی کاروباری نێودەوڵەتی دیدار و گفتوگۆی کرد.

ئەمیر عەبدوڵڵاهیان لە ئەو دیدارەدا بە جەخت لە سەر ڕوانگە هاوبەشەکانی دوو وڵات لە پرسە ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکان، وتی: کۆماری ئیسلامی ئێران و ڕووسیا دەتوانن بە کەڵک وەرگرتن لە بەستێنەکان ببنە بەربەستێک لە بەرانبەر گەمارۆکان و هەڵسوکەوتی ناسازشانەی ئەمریکا.

دەستیاری تایبەتی سەرۆکی مەجلیسی شوورای ئیسلامی و بەرپرسی گشتی نێودەوڵەتی بە ئاماژە بە دەستکەوتە مەیدانییەکانی سووریا بوونی هێزە سەربازییەکانی ئەمریکا و بەردەوام بوونی هێرشی سەربازی ئەمریکا دژی هاووڵاتیانی سووریای کارێکی هاندەرانە وەسف کرد و وتی: تیرۆریستەکان لە داهاتووی ناوچەکە هیچ جێگایەکیان نییە و ئەمریکا ئەبێ دەست لە پاڵپشتی کردنی داعش بکێشێت.

ئەلوان جاگاریان باڵوێزی ڕووسیا لە تارانیش وتی: بەختەوەرانە پێوەندی سیاسی و پەرلەمانی تاران و مسکۆ بەرەو گەشە دەچێت و ئێمە ئەو هاوکاریانەش پەرە پێدەدەین.

News ID 20975

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha